ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شارەکانی شنۆ و پاوە سەردانی گڵکۆی شەهیدانیان کرد و بەو بۆنەوە یاد و ناوی شەهید دوکتور "عەبدولڕحمان قاسملوو" و شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی خاک و نیشتمانیان بەر نرخاند.
لە شاری پاوەی دێموکراتەوە ڕۆڵەکانی دێموکرات سەردانی گڵکۆی شەهید "فەرشاد چچانیـ"ـیان کردووە و پەیمانی ڕێز و وەفادارییان لەگەڵ شەهیدانی هەرگیز نەمر نوێ کردووەتەوە.
هەروەها لە شاری شنۆ ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ ساڵوەگەڕی تێرۆری شەهید دوکتور "عەبدولڕەحمان قاسملوو" بە دەستی دیپلۆمات تێرۆریستەکانی ڕێژیمی ئێران، سەردانی گڵکۆی شەهیدان لە گۆڕستانی "چل شەهیدانی" "دوواوانـ"ـی نەغەدەیان کرد و یاد و ناوی شەهیدانی گەلیان بەرز نرخاند.