ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری "مازندەران" لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان پەیمانیان نوێ کردەوە.
لە بەرەبەری ٢٢ی پووشپەڕ، ساڵڕۆژی شەهیدکرانی دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی، لاوانی شۆڕشگێڕی کورد لە شاری "مازەندەران" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
لاوانی شۆڕشگێڕی کورد لەم شارە بە نووسین و بڵاوکردنەوەی دروشمی شۆڕشگێڕی لە نێو شاردا پەیمانیان لەگەڵ شەهیدان و بەتایبەت شەهیدی ڕێبەر دوکتور قاسملوو نوێ کردەوە کە هەتا دوایین هەناسە درێژەدەری ڕێگایانن.
دروشمەکانی ئەو چالاکییە بریتی بوونە لە؛ لاوانی شۆڕشگێری کوردستان درێژەدەری ڕێبازی قاسملوون، قاسملوو لە ڕێبازتدا شار و شاخ دەست لەملانن، داگیرکەر بە تێرۆر ناتوانێت شکست بە ڕاسانی نەتەوەیەک بێنێت، باشترین پاداش بۆ شەهیدان درێژەپێدانی ڕێگایانە.