ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٧ی خەزەڵوەر ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە گوندی "تەنگیسەر" سەر بە شاری سنە بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی سەرکوتی خوێناویی خەزەڵوەری ٩٨ لە شاری مەریوان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
لەو چالاکییەدا ڕۆڵەکانی دێموکرات سەردانی گلکۆی شەهیدانی خەزەڵوەری ٩٨یان لە شاری مەریوان کرد و یادی ئەو شەهیدانەیان بەرز ڕاگرت.
لە ڕێکەوتی ٢٤ی مانگی خەزەڵوەری ١٣٩٨دا دوای گرانکردنی نرخی بێنزین لەلایەن کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێرانەوە هاووڵاتییان لە کوردستان و ئێران بە نیشانەی ناڕەزایەتی ڕژانە سەرشەقامەکان کە لەگەڵ دژکردەوی توندی هێزەکانی ڕێژیم بەرەوڕوو بوونەوە و زیاتر لە ١٥٠٠ کەس بە تەقەی ڕاستەوخۆی ڕێژیمی سەرکوتکەری ئێران گیانیان لەدەست دا.