کوردستان میدیا

شەممه 25ی بانەمەڕ 2721
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە نەغەدە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد

12:15 - 14 بانەمەڕ 2721

بەبۆنەی ڕۆژی لەدایکبوونی پێشەوا "قازی محەممەد" یەکەم سەرکۆماری کوردستان، لە شاری نەغەدە چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو.

تێکۆشەرانی دێموکرات لە گوندی "شاوەلە" سەر بە شاری نەغەدە بەبۆنەی ١١ی بانەمەر ساڵڕۆژی لەدایکبوونی پێشەوا قازی محەممەد، ئاڵای پیرۆزی کوردستانیان هەڵ کرد.

ئەو ئاڵایە کە یەکێک لە میراتەکانی کۆماری کوردستانە بە دەستی ڕێبوارانی دێموکرات لەسەر دەکەڵی موخابرات هەڵ کراوە.