ئەندامان و پیشمەرگەکانی شار لە ناوچەی "بەراندز"ی "ورمێ" سەبارەت بە شەهیدکرانی "حەیدەر قوربانی" پەیامێکی پرسە و هاوخەمییان ڕوو لە گەلی کورد بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
سڵاو و ڕێز
ئێمە ئەندامان و پیشمەرگەکانی شار لە ناوچەی "بەراندز"ی "ورمێ" وێڕای دەربڕینی ناڕەزایەتی و مەحکوومکردن سەبارەت بە شەهیدکردنی "حەیدەر قوربانی" دوبارە لەگەڵ شەهیدان نوێ پەیمان دەکەینەوە و هیوادارین خوێنی شەهیدەکانمان بە فیڕۆ نەچێت.
هەروەها خۆمان لە سەنگەری بەرخۆدان دژ بە کردەوە جینایەتکارانەکانی کۆماری پەت و سێدارە بە بەختەوەر دەزانین و ئامادەیی خۆمان بۆ هەر ئەرکێکی حیزبی دەردەبڕین و لە پێناو نیشتمانمان گیان دەدەین.
سڵاو لە گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی کوردستان
مەرگ و سەرشۆڕی بۆ خۆفرۆشان و فاشیستانی ڕێژیمی ئێران
پەیام بۆ هەموو دڵسۆزانی کوردستان: تۆڵە، تۆڵە و تۆڵە و...