کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامیکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە مەهاباد کۆچی دوایی کرد

18:22 - 28 گەلاوێژ 2714

کوردستان میدیا: عەزیز حەیرانی کەسایەتیی خۆشناو و مامۆستای قوتابخانەکانی شاری مەهاباد و هەروەها ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بەهۆی رووداوی هاتوچۆ کۆچی دوایی کرد.

9171.jpg
مامۆستا عەزیز حەیرانی


بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٦ی گەلاوێژی ١٣٩٣ی هەتاوی، مامۆستا عەزیز حەیرانی مامۆستای قوتابخانەکانی شاری مەهاباد بەهۆی رووداوی هاتوچۆ لە شوێنێک بەناوی کەمەربەندیی دارلەک، ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

ناوبراو ئەندامێکی تێکۆشەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کەسایەتییەکی خۆشەویست و لەبەر دڵانی خەڵکی ناوچە و بەتایبەت قوتابییەکانی بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری دەکا و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و هیوای سەبوورییان بۆ دەخوازێ.

رۆحی شاد