کوردستان میدیا

دووشەممه 24ی جۆزەردان 2721
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٤ ئەندامی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا گیانیان لەدەست دا

12:27 - 14 جۆزەردان 2721

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی ١٤ی جۆزەردان، ئەندامانی گرووپی شاخەوانیی ئەنجومەنی سەوزی چیای "مەریوان" لە ڕێگای "مەریوان- سەقز" تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوون.

 لەو ڕووداوەدا، ٤ شاخەوان بە ناوەکانی "شۆعلە قادری"، "ئارشام عەزیزی"، "داود باخیش" و "کاوە خوسرەوزادە" گیانیان لەدەست دا و ١١ کەسی تریش بریندار بوون.

لەمبارەوە ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان بڵاوی کردەوە: "ئەو گرووپە ویستبوویان لەگەڵ گرووپی شاخەوانیی پاژینی بانەدا بەسەر شاخێکدا سەر بکەون، بەڵام لە نزیک شاری سەقز تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوونە".