کاک "ڕەسووڵ مەحموودزادە" ئەندامی تێکۆشەر و دێرینی حیزبی دێموکرات لە گوندی ''بێمزورتێـ"ـی شنۆ لە تەمەنی ٦١ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
کاک ''ڕەسووڵ'' ئەندامێکی هەڵسووڕ و دڵسۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو کە هەتا دواساتەکانی ژیانی دەرحەق بە ڕێبازی حیزبەکەی وەک ئەندامێکی وەفادار و دەروەست مایەوە.
هەروەها ناوبراو برای تێکۆشەری دێرین کاک ''ئەنوەر مەحموودزادە'' ناسراو بە "ئەنوەر شکاک" بوو.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانێت.