
ئەندامێکی تێکۆشەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی کاک "محەممەدقادر ئاقاپوور" ناسراو بە "محەممەدی خاڵە شا"، خەڵکی گوندی "ئەمباری خوارێ" لە ناوچەی "کۆڕ"ی بۆکان، لە تەمەنی ٩١ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو، کەسێکی حیزبخۆشەویست و نیشتمانپەروەر و ماڵەکەی هەمیشە شوێنی پەنا و حەسانەوەی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات بوو.
کاک "محەممەدقادر"، چەندین جار لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر و لە بەندیخانەدا ئەشکەنجە کراوە بەڵام وازی لە ڕێبازەکەی نەهێناوە و درێژە بە ئامانجەکەی داوە.
ناوبراو لە ماوەی تەمەنیدا بەوپەڕی دڵسۆزییەوە سەردانی بنەماڵەی شەهیدان و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی دەکرد.
تەرمی ئەو ئەندامە تێکۆشەرە، لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.