کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بۆکان کۆچی دوایی کرد

16:49 - 29 بانەمەڕ 2714

کوردستان میدیا: ئازاد رەحیمی ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە گوندی گامیشگۆلی لە ناوچەی ئاڵەشینی بۆکان، بەهۆی نەخۆشی ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەناوی \'\'ئازاد رەحیمی\'\' و برای شەهید \'\'سەید حوسێن رەحیمی\'\' رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٨ی بانەمەڕی ١٣٩٣ی هەتاوی، بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی ٣٥ ساڵیدا لە گوندی زێدی خۆی کۆچی دوایی کرد.

8504.jpg
ئازاد رەحیمی


سەید ئازاد رەحیمی ساڵی ١٣٨١ی هەتاوی پێوەندیی بە رێکخستنەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە گرت و تێکۆشانی حیزبیی خۆی دەست پێ کرد و لە ماوە تێکۆشانیدا چەندین جار لەلایەن دامودەزگا هەواڵگرییەکانی رێژیم لە میاندواو بانگهێشت و ئازار درا.

ماڵەکەی ناوبراو چەندین جار کراوەتە ئامانجی هێرشی هێزەکانی رێژیم و وێڕای بێ‌حورمەتی بە خۆی و بنەماڵەکەی، کەلوپەلە شەخسییەکانیشی زەوت کراوە.

ئەو ئەندامەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، هەتا دوا ساتەکانی ژیانی بە رێبازی حیزب و گەلەکەی و برا شەهیدەکەی وەفادار مایەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری دەکا و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.

رۆحی شاد