کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە "شنۆ" کۆچی دوایی کرد

13:06 - 21 جۆزەردان 2720

ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی جۆزەردانی ١٣٩٩ی هەتاوی، ئەندامێکی تێکۆشەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی "خالید عۆقابی"، خەڵکی گوندی "باڵاگیر" سەر بە شاری "شنۆ"، ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک "خالید" ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی، ئەوکات کە سەرباز بووە بەهۆی هاوکاریکردنی لەگەڵ حیزبی دێموکرات، لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ ماوەی یەک مانگ لەژێر ئازار و ئەشکەنجەدا بووە.

ناوبراو دوای تەواوکردنی سەربازییەکەی، دیسانەوە لە ساڵی ٦٩ی هەتاوی لەلایەن ڕێژیمی داگیرکەرەوە دەسبەسەر کرا و لە چاڵەڕەشەکانی ڕێژیم ئازار و ئەشکەنجەیەکی زۆر درا، بەڵام کاک "خالید" قەت ملکەچی ویست و داخوازییەکانی ڕێژیمی ئێران نەبووە و هەتا دواساتەکانی ژیانی بە ڕێبازی شەهیدان وەفادار مایەوە.

بنەماڵەی کاک "خالید" خاوەنی چەند شەهیدی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانن.

تەرمی ئەو ئەندامە تێکۆشەر و حیزبدۆستە، لە گوندی "باڵاگیر" بە خاکی پاکی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری کاک "خالید" دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.