کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە هەولێر کۆچی دوایی کرد

11:49 - 29 خاکەلێوه 2720

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی خاکەلێوەی ١٣٩٩ی هەتاوی، ئەندامێکی تێکۆشەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی "ئەحمەد حەقانی" کوڕی "عەزیز" خەڵکی شاری "سەقز" بەهۆی نەخۆشییەوە لە شاری "هەولێر" ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک "ئەحمەد" ساڵی ١٣٤٣ی هەتاوی لەدایک بوو.

ناوبراو ساڵی ١٣٥٩ی هەتاوی پەیوەست بە ڕیزی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە بوو و بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە مەتەرێزی خەبات ئەرکی حیزبیی خۆی بەڕێوە دەبرد. دواتر بەهۆکاری تایبەت گڕایەوە ناوخۆی وڵات و وەک ئەندامێکی نهێنیی حیزبی دێموکرات درێژەی بە کار و چالاکیی سیاسیی خۆی دا.

کاک "ئەحمەد حەقانی" لە ساڵی ١٣٨٤ی هەتاوی دووبارە گەڕایەوە نێو ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و وەک ئەندامێکی چالاک لە شاری هەولێر و لە کۆمێتەی حیزبی دێموکراتدا وەک سەرشانەیەکی چالاک درێژەی بە کار و چالاکی دا.

ناوبراو بەهۆی هەڵسووڕابوونی، چەندین‌جار لەلایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران خەڵات کرا.

کاک "ئەحمەد" وەک ئەندامێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەری حیزب هەتا دواساتەکانی ژیانی بە ڕێبازی شەهیدان وەفادار مایەوە.

تەرمی ئەو ئەندامە تێکۆشەرەی حیزب لە شاری هەولێر بە خاکی پیرۆزی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.