کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە "کامیاران" کۆچی دوایی کرد

13:05 - 6 بانەمەڕ 2720

ڕۆژی هەینی ٥ی بانەمەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی، ئەندامێکی چالاکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی "حەسەن نەدیمی" کوڕی پێشمەرگەی دێرینی حیزب، کاک "ڕۆستەم نەدیمی" ناسراو بە "ڕۆستەم سیما"، خەڵکی ئاوایی "گازرخانی" و دانیشتووی "کامیاران"، بەهۆی نەخۆشیی دڵەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک "حەسەن" ئەندامێکی چالاک و نیشتمانپەروەر بووە و ئەرکی حیزبیی خۆی بەوپەڕی دڵسۆزییەوە بەڕێوە دەبرد وهەتا دواساتەکانی ژیانی بە ڕێبازی شەهیدان وەفادار مایەوە.

تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی "گازرخانی"، شاری "کامیاران" و ناوچەی "ژاوەرۆ"، لە "گازرخانی" بە خاکی پیرۆزی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.