کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆچی دوایی کرد

11:09 - 16 رەشەمه 2719

ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی ڕەشەمەی ١٣٩٨ی هەتاوی، ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی "کەماڵ قادری" ناسراو بە "کەماڵ ئاشپەز"، خەڵکی پیرانشار، ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک "کەماڵ" دوای هێرشی داگیرکەران بۆ سەر خاکی کوردستان لە ساڵەکانی دەیەی ٦٠ی هەتاویدا پەیوەست بوو بە ڕیزی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە و بۆ ماوەی ٤ ساڵ و لە چەندین حەماسە و قارەمانیەتیدا ئەرکی حیزبیی خۆی بەوپەڕی دڵسۆزییەوە بەڕێوە دەبرد.

دواتریش وەکوو ئەندامێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران درێژەی بە کار و چالاکییە حیزبییەکانی دا.

کاک "کەماڵ قادری" هەتا دواساتەکانی ژیانی بە ڕێبازی شەهیدان وەفادار مایەوە.

تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاکی پیرۆزی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.