کوردستان میدیا

چوارشەممه 8ی پووشپەڕ 2722
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات، خەڵکی "پایگەلان" کۆچی دوایی کرد

11:55 - 28 جۆزەردان 2722

ڕۆژی هەینی ٢٧ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی، "موختار ئەسەدی" ئەندامی حیزبی دێموکرات و خەڵکی گوندی "پایگەلانـ"ـی سەر بە "سەوڵاوا" و دانیشتووی "تاران"، بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک "موختار" لە ماوەی ئەندامیەتیدا کار و ئەرکە حیزبییەکانی بەوپەڕی دڵسۆزییەوە ڕاپەڕاندوون.

تەرمی ناوبراو لە زێدەکەی خۆی بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.