کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە "بۆکان" ماڵاوایی لە ژیان کرد

13:55 - 14 گەلاوێژ 2721

کاک "مستەفا کوهگەرد" برای  فەرماندە "ئەحمەد کوهگەرد" لە شاری بۆکان لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە ڕێگای "بۆکان بۆ داشبەند" کۆچی دوایی کرد.

کاک مستەفا ساڵی ١٣٥٣ی هەتاوی لە "بۆکان" لەدایک بووە. چەندین جار لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و ئەشکەنجە کراوە.

ناوبراو هەتا قۆناغی دیپلۆمی خوێندووە و ساڵی ١٣٨٥ی هەتاوی ژیانی هاوبەشی پێک هێناوە.

ناوبراو ئەندامێکی دڵسۆزی حیزبی دێموکرات بووە.

شەهید "ئەحمەد کوهگەرد" یەکێک لە فەرماندە قارەمانەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بووە کە لە شەڕێکدا دژی داگیرکەرانی کوردستان لە شوێنێک بە ناوی "قەقڵاوا" تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بووە. گڵکۆی شەهید "ئەحمەد" لە "قازانتا"یە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری کاک "مستەفا" دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.