
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٨ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی، ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری بۆکان بە ناوی کاک ''عوسمان بڵکامە'' کوڕی ''ئیبراهیم'' و تەمەن ٤٩ ساڵ، بەهۆی نەخۆشیی کۆرۆناوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
کاک عوسمان لە ساڵی ١٣٨٥ی هەتاوییەوە پەیوەندیی بە تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە گرتووە و وەک ئەندامێکی دڵسۆز ئەرکی حیزبیی وەئەستۆ گرتووە.
ناوبراو ئەندامێکی چالاک و هەڵسووڕی حیزبی دێموکرات بوو و ئەرکەکانی حیزبیی زۆر بەباشی و دڵفراوانییەوە بەڕێوە دەبرد.
بەداخەوە کاک "عوسمان" ماوەی ساڵ و نیوێک بوو بەهۆی نەخۆشیی کۆرۆنا لەسەر جێگا کەوتبوو.
تەرمی ناوبراو لە زێدی خۆی بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.