کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە سەردەشت کۆچی دوایی کرد

14:13 - 1 گەلاوێژ 2720

ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی کاک ''محەممەد فەرخەپوور''  ناسراو بە ''خاڵە حەمەی دۆڵەگەرمێ''، بەهۆی پیری و نەخۆشییەوە لە تەمەنی ۷٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

دوای شۆڕشی گەلانی ئێران، کاک ''محەممەد'' چەکی پیرۆزی پێشمەرگایەتیی لە شان کرد و بۆ ماوەی چەند ساڵ پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بووە.

برایەکی کاک ''محەممەد'' بە ناوی ''حاجی عەزیز'' لە بەرگی پیرۆزی پێشمەرگایەتی لە ساڵی ١٣٦٨ی هەتاوی بەهۆی بۆمبارانی فڕۆکە لە قەندیل شەهید بوو.

کاک ''محەممەد'' کەسایەتییەکی خۆشناو و ناسراو و لە بنەماڵەیەکی خەباتگێڕ و هەروەها خۆشەویستی خەڵکی ناوچەی سەردەشت بوو. 

ناوبراو هەتا کۆتایی ژیانی، دڵسۆز و وەفاداری بە حیزب و گەل و نیشتمانەکەی مایەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.