کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی مەهاباد ماڵاوایی لە ژیان کرد

11:56 - 8 خەزەڵوەر 2720

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٧ی خەزەڵوەری ٩٩ی هەتاوی وەستا "ڕەحمان ڕەمەزانی"خەڵکی "سارەوانانی مەحاڵی ئاختەچی"  ناوچەی مەهاباد بەهۆی جەڵدەی دڵەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

وەستا "ڕەحمان ڕەمەزانی" ئەندامێکی دڵسۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو کە ئامادە بوو بۆ جێبەجێکردنی هەر ئەرکێکی حیزبی.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.