ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١ی گەلاوێژ، ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی کاک ''موختار شیرینی'' کوڕی ''عادڵ''، تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی گوندی ''مێراو'' سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە بەهۆی ڕاوەستانی دڵەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
کاک ''موختار شیرینی'' لاوێکی خۆشناو بوو و لەلای خەڵکی ئاوایی خۆشەویست بوو.
ناوبراو لە ساڵی ١٣٩٥ی هەتاوییەوە لەگەڵ حیزبی دێموکرات پێوەندیی تەشکیلاتیی هەبووە و دڵسۆزانە ئەرکی حیزبیی ڕاپەڕاندووە.
تەرمی ناوبرا لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک ئەسپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری نابراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.