کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

11:21 - 23 جۆزەردان 2720

کاک "جەعفەر سۆرانی سەقزی"، ئەندامی دێرین و دڵسۆزی حیزبی دێموکرات، لە تەمەنی ٥٤ ساڵیدا  کۆچی دوایی کرد.

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی جۆزەردان، کاک "جەعفەر سۆرانی سەقزی" ئەندامی حیزبی دێموکرات، ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ناوبراو ساڵی ١٣٤٥ی هەتاوی لە سەقز لەدایک بوو. ناوبراو ساڵی ١٣٥٩ی هەتاوی بە فەرمی پێوەندیی بە حیزبەوە گرت و لە چوارچێوەی کاروباری تەشکیلاتی نهێنیی حیزبدا چالاکیی دەکرد.

کاک "جەعفەر" ساڵی ١٣٧٠ی هەتاوی دەسبەسەر کرا و بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکرات حوکمی ٣٠ ساڵ زیندانی و دوورخرانەوە بۆ "خوڕەم ئاوا" و دواتریش "ئەردەبێڵـ"ـی بۆ بڕایەوە.

 ساڵی ٨٠ی هەتاوی وەبەر لێبووردنی گشتی کەوت و گەڕایەوە بۆ سەقز. لە تەواوی ئەو ساڵانەدا ناوبراو وەک ئەندامێکی دڵسۆز و خەمخۆری حیزب وەفادار بە ڕێبازەکەی مایەوە.

ناوبراو ئەندامێکی زۆر چالاک بوو کە بەردەوام ڕێنوێنیی لاوانی دەکرد هەتا پەیوەست بە شۆڕشەوە ببن.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.