کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی مەجلیسی خوبرێگانی ڕێبەریی ڕێژیمی ئێران: دەبێ نوێژکردن بکرێتە زۆرەملێ

17:13 - 20 سەرماوەز 2721

"عەلی مۆعەلمی" ئەندامی مەجلیسی خوبرێگانی ڕێبەریی ڕێژیمی ئێران داوای کردووە کە نوێژکردن لە ئێران هاوشێوەی ئەفغانستانی ژێر دەسەڵاتی تاڵبان، بکرێتە زۆرەملێ.

"عەلی مۆعەلمی" وتوویەتی: "بەداخەوە لە دوای ئینقلاب خەڵک بەلاڕێدا چوون و هێندێک لە بەرپرسان وتوویانە کە نوێژکردن بە زۆرەملێ نابێت، من دەڵێم کاتێک منداڵی خۆتان بە زۆرەملێ دەبەنە قوتابخانە، بۆچی نوێژ کە زانستی ئایینە، نابێ بە زۆرەملێ بکرێت؟".

زۆرێک لە ڕەخنەگران ئەو ڕوانگانەی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران لەگەڵ تاڵبان بەراورد دەکەن و لەسەر ئەو بڕوایەن ویکچوونێکی زۆر لەنێوان ڕوانین و کردەوەکانیان بوونی هەیە.

دانانی بەربەست و توندوتیژی دژی ژنان، بەڕێوەبردنی سزای بەردباران، قامچی و بناژۆخوازیی ئایینی لەو بابەتانەن کە لەنێوان گرووپی تاڵبان و ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران وەک یەک بەڕێوە دەبرێن.