کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی مەجلیسی ڕێژیمی ئێران: خوازیارانی ئامێرە مۆسیقاییەکان دەتوانن ئێران بەجێ بهێڵن

11:07 - 22 سەرماوەز 2721

ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی سەرماوەز، "کازم مووسەوی" جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی مەجلیسی ڕێژیمی ئێران لە وتووێژێک لەگەڵ ماڵپەڕی "دیدەبانـ"ـی سەر بە ڕێژیم وتی: "ئەگەر کەسانێک بە دوای ئامێرە مۆسیقاییەکان و حەز و ئارەزووی تاکەکەسیی خۆیانن، دەتوانن ئێران بەجێ بهێڵن و بچن بۆ وڵاتانی دیکە".

ناوبراو لە وڵامی پرسیارگەلێک کە لەسەر هاوردەکردنی چاویلکەی دوودی و ئامێرە مۆسیقاییەکان بۆ ئێران کرابوون، وتی: "لەبەر ئەوەی ئێمە لە وڵاتێکی ئیسلامیدا دەژین، دروست نییە ئامێرە مۆسیقاییەکان هاوردەی وڵات بکرێن".

"مووسەوی" زیادی کردووە: "لەگەڵ بوونی هەزاران شەهید و کەسانی زانا و پسپۆڕ، دەکرێت ئێستا ئێمە خۆمان بە کەرەستەگەلی وەکوو ئامێرە مۆسیقاییەکان و شتی لەو بابەتەوە خەریک بکەین!؟".

لەلایەکی ترەوە پێشتر سەرۆکی یەکیەتیی چاویلکەسازانی ئەهواز وتبووی: "هاوردەکردنی چاویلکەی دوودی بۆ ئێران قەدەغەیە".