کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی "یزاکا" کۆچی دوایی کرد

12:06 - 25 بانەمەڕ 2720

مامۆستا "هەژار مەنافی" مامۆستای ئایینی و ئەندامی یەکیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ڕێکەوتی  ٢٣ی بانەمەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی ماموستا "هەژار مەنافی'' کوڕی "سوڵتان" ئەندامی لە مێژینەی یەکیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران لە شاری شنۆ ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ناوبراو ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی لە گوندی حەسەن نووران لەدایک بوو.

مامۆستا هەژار ساڵی ١٣٧٠ ڕۆیشتووەتە حوجرە و لە حوجرەکانی دەرسی خۆیندووە. لە ساڵی ٧٧ی هەتاوی لە ئاوایی قەڵاتان ئیجازە وەردەگرێ و لە ئاوایەکانی دووڕگە، چەپەراوێ و سوڵتاناوا و لەو ساڵانەی دوایشدا لە "ئەمیرئاباد"ی شنۆ وەک مامۆستای ئایینی خزمەت بە گەلەکەی دەکات.

مەلا هەژار لە ماوەیەکی کەمدا تووانی ببێتە جێگای سەرنج و متمانەی خەڵک و بەتایبەتی لاوانی نیشتیمانپەروەر.

 ناوبراو وێڕای ئەوەیکە کەسێکی بە توانا بوو لە بواری بەیان و وتاردان لەهەمانکاتدا له وتارەکانیدا بە بۆنە نەتەوییەکان هەڵۆیستی دەگرت و وەک مەلایەکی خەڵکی و حیزبی دەردەکەوت.

ئەو مامۆستا ئایینییە ساڵی ١٣٨٨ پەیوەندی بە یەکیەتیی زانایانی ئایینییەوە دەگرێت و وەک ئەندامی ئەو ڕێکخراوەیە درێژە بە چالاکییەکانی دەدات

مامۆستا هەژار مڕۆڤێکی دڵسۆز و نیشتیمانپەروەر بوو بۆیە لە دەستدانی ناوبراو خەسارێکی گەورەیە بۆ گەلەکەمان و بزاڤی ڕزگاریخوازیی کورد.

یەکیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.