کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندام پارلمانێکی ئورووپا پشتگیریی لە "هیدایەت عەبدوڵڵاپوور" کرد

12:35 - 31 بانەمەڕ 2720

''پێتری سەرڤاما''، ئەندام پارلمانی فنلاند لە پارلمانی یەكێتیی ئورووپا، لە نامەیەكدا بۆ باڵوێزخانەی ڕێژیمی ئێران لە بروكسێل، وێڕای دەربڕینی نیگەرانیی خۆی لە چارەنووسی بەندكراوی سیاسی "هیدایەت عەبدوڵڵاپوور"، داوای لە ڕێژیمی ئێران كردووە زەبروزەنگ لە بەرانبەر جیابیران و چالاكانی سیاسی و بەندكراوانی كورد بووەستێنن.

لە بەشێكی دیكەی نامەكەیدا، ''پێتری سەرڤاما'' وێڕای دەربڕینی نیگەرانیی خۆی لە چارەنووسی بەندكراوی مەحکووم بە ئێعدام "هیدایەت عەبدوڵڵاپوور"، داوای ڕوونكردنەوە و زانیاری سەبارەت بە دۆخی ئەو بەندكراوە دەكات.

ئەمە دووەمین پارلمانتاری یەكیەتیی ئورووپایە كە لە ڕۆژانی ڕابردوودا نامەی فەرمی بۆ باڵوێزی ڕێژیمی ئێران لە بروكسێل دەنێرێت و پشتگیری لە بەندكراوی سیاسی "هیدایەت عەبدوڵڵاپوور" دەكات.