کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەکتەرێکی کورد خەڵاتی فێستیڤاڵی "تائورمینا"ی بریتانیای بە دەست هێنا

18:56 - 30 پووشپەڕ 2720

خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو لە فێستیڤاڵی فیلمی مێژوویی ئیتالیادا بە هونەرمەندێکی خەڵکی "مەهاباد" لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بەخشرا.

"بەختیار پەنجەیی" دەرهێنەر و ئەکتەری شانۆ و سینەما، بە ئەکتەری لە فیلمی "نامۆ"دا بوو بە براوەی خەڵاتی باشترین ئەکتەری فێستیڤاڵی "تائورمینا"ی ئیتالیا.

فیلمی ٩٥ خولەکیی "نامۆ" لە ماوەی یەک مانگدا لە شارەکانی "تەورێز، ئەردەبێڵ و ئەهەر" فیلمبەرداری کراوە.

ئەو فیلمە سێهەمین ئەکتەریی "بەختیار پەنجەیی" لە فیلمی درێژ دایە.

"بەختیار پەنجەیی"، کارناسیی باڵای "ئەدەبیاتی نەمایەشیـ"ـی لە زانکۆی تاران وەرگرتووە و لەدایکبووی ساڵی ١٣٥٦ی هەتاوی لە شاری مەهابادە و پێشینەی ٢٢ ساڵە کاری لە بواری هونەر و ئەکتەریدا هەیە.

ناوبراو لە ٣ فیلمی سینەمایی، ٣ زنجیرە فیلم و زیاتر لە ٣٥ کورتە فیلمدا ڕۆڵی گێڕاوە.