کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەگنێس کالامار: شیکردنەوەکانی ئێران سەبارەت بە خستنە خوارەوەی فڕۆکەی ئۆکراینی پێکناکۆکیی تێدایە

16:10 - 6 رەشەمه 2720

ڕێپۆرتێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کوشتنە سەروویاساییەکاندا، ڕێکەوتی ٥ی ڕەشەمە، ڕاپۆرتی خۆی سەبارەت بە خستنە خوارەوەی فڕۆکەی ئۆکراینی لە نزیکیی تاران بەدەستی سپای تێرۆریستیی پاسداران بڵاو کردەوە.

"ئەگنێس کالامار" ڕێپۆرتێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کوشتنە سەروویاساییەکاندا، لەو ڕاپۆرتە ٤٥ لاپەڕەییەدا پشتڕاستی کردووەتەوە کە شیکردنەوەکانی ڕێژیمی ئێران سەبارەت بە چۆنیەتیی خستنە خوارەوەی فڕۆکەی ئۆکراینی لە نزیکیی تاران "پێکناکۆکیـ"ـگەلێکی تێدایە و ئەو پێکناکۆکییانە سەبارەت بە چۆنیەتیی خستنەخوارەوەی ئەو فڕۆکەیە پرسیارگەلێک دروست دەکات.

ناوبراو هەروەها وتوویەتی کە ڕێژیمی ئێران لە شیکردنەوەکانی خۆیدا سەبارەت بەو بابەتە درۆی کردووە.

هەروەها هەواڵدەریی فەرانسە ڕایگەیاندووە کە "کالامار" سەبارەت بە ڕاپۆرتەکەی خۆی بە هەواڵنێرانی وتووە، بابەتی جێی نیگەرانی ئەوەیە کە شیکردنەوەکانی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران لە بابەت هەڵە یان هەڵەکان پێکناکۆکن.