![](/content/upload/1/news/55026_w920.jpg)
میدیاکانی بێلژیک لە ئەگەرێکدا باسیان لەوە کردووە کە لەوانەیە ئامریکا داوا بکات تێرۆریست "ئەسەدوڵڵا ئەسەدی" ڕادەستی ئەو وڵاتە بکرێت و هەروەها ڕێگە نەدات ئاڵوگۆڕی زیندانییان لە نێوان ئێران و بێلژیک بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
هەر لەو پێوەندییەدا رێژیمی ئێرانیش ڕایگەیاندووە کە گرێبەستی ئاڵوگۆڕی زیندانییان لەنێوان ئێران و بێلژیک ڕادەستی مەجلیس کراوە.
ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی زیندانییانیان لەنێوان ئێران و بێلژیک، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٩ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی پەسەند کرا کە ئەمە کاردانەوەیەکی زۆری کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی بەدوای خۆیدا هێنا.