کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەگەری هەیە بوورسی ئێران گەمارۆی بخرێتە سەر

17:57 - 22 خەزەڵوەر 2720

دوابەدوای ئەو زنجیرە گەمارۆیانەی ئامریکا بۆ سەر ڕێژیمی ئێران، ئەمجارە ئەگەری ئەوە هەیە بوورسی تاران لەلایەن ئامریکاوە گەمارۆی بخرێتە سەر.

ئامریکا دەیهەوێ تەحریم بخاتە سەر بوورسی تاران بەهۆی ئەوەیکە کاری لەگەڵ ئەو شیرکەتانە کردووە کە لەلایەن ئامریکاوە گەمارۆیان خراوەتە سەر.

بوورسی تاران، بوورسێکی نێونەتەوەیی نییە و تابلۆی نووسینگەی لەسەر ئەساسی دۆلار یان دراوە بەهادارەکانی جیهان نییە بەڵکوو بەپێوەری ڕیاڵی ڕێژیمی ئێرانە.

لە ساڵانی ڕابردوودا بوورسی تاران بەهۆی ئاکام و بەرهەمدانی زۆر سەرنجی وەبەرهێنەرە بیانیانییەکانی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە.