کوردستان میدیا: غەزەنفەر رۆکنئابادی، باڵوێزی پێشووی ڕێژیم لە بەیرووت کە بە پێی ئیدیعای ڕێژیم، لە نێو ئەو حاجیانەدا بووە کە لە ڕووداوەکەی ئەم دواییەی مەنادا بزر بووە، بە وتەی بەرپرسانی ڕێژیم ئەگەری ئەوە هەیە کە ناوبراو ڕادەستی ئیسرائیل کرابێت.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بڵاو بوونەتەوە، دوایین دەربڕینی بەرپرسانی ئێرانی لەو پەیوەندییەدا دەگەڕێتەوە بۆ قسەکانی مورتەزا ئاقاتێهرانی، نوێنەری مەجلیسی رێژیم کە ڕێکەوتی ٢٣ی خەزەڵوەر لە شاری قوم باسی کردبوو.
ئەم چەشنە دەربڕینانە ئاماژەیە بۆ بابەتی ڕۆژنامەی ئیسرائیلی یەدیعووت ئاحاروونوت ، کە ماوەیەک بەر لە ئێستا بڵاوی کردبووەوە گەنجێکی بەنرخی ئێرانی کەوتووەتە دەستی ئیسرائیل.
ماڵپەڕی ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت لەو پەیوەندییەدا و لە ڕاپۆرتێکی خۆیدا، ڕۆژی ٢٤ی خەزەڵوەر، بە پشت بەستن بە ڕۆژنامە ئێرانییەکان نوسیبووی غەزەنفەر ڕۆکنئابادی، دیپلۆمات و باڵوێزی پێشووی ئێران لە لوبنان هێشتا زیندووە و عەرەبستان دوای کارەساتی مەنا ڕادەستی ئیسرائیلی کردووە.
لە ڕووداوی مەنادا کە ڕۆژی ٢ی ڕەزبەری ١٣٩٤ رووی دا، بە وتەی سەرچاوە ئێرانییەکان، زیاتر کە ٤٦٤ تەوافکەری ئێران گیانی خۆیان لەدەست داوە و ٣٦ تەوافکەری دیکەش بێ سەر و شوێنن کە تەرمی ٢٩ کەسیان لە عەرەبستان نێژراوە.
دوابەدوای ڕووداوەکەی مەنا بڵاو بووەوە کە بەشێک لە کارمەندانی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی، یەک لەوان غەزەنفەر ڕۆکنئابادی بە مەبەستی بەشداری لە ڕێوڕەسمی حەجی ئەمساڵدا چوون بۆ عەرەبستان. ڕۆکنئابادی کە ماوەی ٦ ساڵ باڵوێزی ئێران لە لوبنان بووە، لە نێو ئەو کەسانەدایە کە هەتا ئێستاش بێسەر و شوێنە .
گریمانەی زیندوو بوونی ڕۆکنئابادی، سەرەتا لە ڕێکەوتی ٢٨ی ڕەزبەر، لە لایەن بەرپرسی کۆمیسیۆنی تەناهیی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی ڕێژیمەوە خرایە بەر باس. عەلائەدین برووجێردی لەو بارەوە گوتی دوای کارەساتی مەنا، ڕۆکنئابادی بە زیندوویی لە نێو یەکێک لە ئامبۆلانسەکانی سعوودی بینراوە.
ئەم بابەتە کاتێک هاتە ئاراوە کە عەرەبستان ڕایگەیاند؛ کەسێک بەو شوناسەوە نەهاتووەتە عەرەبستان. بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران دواتر وێنەی پاسپۆرتی ڕۆکنئابادییان بڵاو کردەوە و تەلەفیزیۆنی ئێران گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاو کردەوە کە ڕۆکنئابادی لە نێوان بەشێک لە حاجییانی ئێرانی لە بیابانی عەرەفە نیشان دەدا.