کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەگەر کێشەی خانووبەرە چارەسەر بێت ٨٠ لەسەدی خەڵک لە هەژاریی ڕەها ڕزگاریان دەبێت

11:46 - 16 رەشەمه 2720

لە ئێران و کوردستان نیوەی خەڵک بۆ دابینکردنی خانووبەرەی خۆیان کێشەیان هەیە و ئەوەش بووەتە هۆی هەژاریی خەڵک.

بەپێی ئاماریک لە ڕێژیم بڵاوی کردووەتەوە ئەگەر کێشەی کێشەی خانووبەرە چارەسەر بێت ٨٠ لەسەدی خەڵک دۆخی ژیانیان باشتر دەبێت.

ئەو ئامارە لەلایەکی دیکەوە ئەو ڕاستییە باس دەکات کە بەپێچەوانەی ئاماری خودی ڕێژیم زیاتر لە ٧٠ لەسەدی خەڵک لەژیر هێڵی هەژاریدان.

لە ئێران و کوردستاندا دەست بە دروستکردنی مەسکەنی مێهر کرا هەتا هەموو کەس خاوەنی خانووبەرە بێت بەڵام ئێستا بەهۆی ئەو دۆخە ئابوورییەی ئێران کرێکاران بە گشتی ناتوانن خانووبەرە بکڕن.

مەسکەنی مێهر پرۆژەیەک بوو کە له کاتی سەرکۆماریی "مەحموود ئەحمەدی نژاد" بۆ خانوودارکردنی چینی کەمداهات و هەژار هاتە ئاراوە و تا ڕێکەوتی ٢٢ی گەلاوێژی ١٣٩٦ی هەتاوی درێژەی هەبوو.

لەو ماوەیەدا ڕێژەیەکی زۆر لەو خانوانە و لەوانە خانووەکانی "مەسکەنی مێهر" لە کوردستان لە سەردەمی سەرکۆماریی حەسەن ڕووحانی دروست کراون بەڵام هەتا ئێستا ئەو خانووانە ڕادەستی خەڵک نەکراون.