کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەی بی: هێشتاش تێچووی بازرگانی كردن لەگەڵ ئێران زۆرە

20:37 - 16 رەزبەر 2715

كوردستان میدیا: كۆمپانیای ئێلێكترۆنیی ئەی بی ڕایگەیاند كە بازرگانی كردن لەگەڵ وڵاتی ئێران، هێشتاش تێچوویەكی زۆر هەڵدەگرێ‌.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە كوردستان میدیا، كۆمپانیای ئێلێكترۆنیی ئەی بی لە كالیفۆرنیای ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئامریكا ڕایگەیاندووە كە، لەوانەیە گەمارۆكانی ئامریكا لەسەر هەندێك لە وڵاتان لەحاڵی لاچووندا بن، بەڵام تێچووی بازرگانی كردن لەگەڵ ئەو وڵاتانە هێشتاش لەسەرەوەیە.

ئەوە لە كاتێكدایە كە كۆمپانیای پی پڵ كە بەشێكە لە كۆمپانیای ئەی بی، لە مانگی مارسی ئەمساڵدا، بە تاوانی پێشێلكردنی گەمارۆی سەر ئێران و كووبا و سوودان، بە دانی بڕی ٧.٧ میلیۆن دۆلار، سزا درا.

ئەو كۆمپانیایە كاری ئاڵوگۆڕ كردنی پارە ئەنجام دەدات و هاوكات لەگەڵ دانانی گەمارۆكان لە دژی كۆماری ئیسلامی، سەرجەم شیركەتەكانی ئامریكا و نووسینگە ئابورییەكانی ئەو وڵاتە كە بە جۆرێك لە جۆرەكان پێوەندییان بە نیزامی بانكیی ئامریكاوە بوو، سەودا و بازگانییەكانی خۆیان لە ڕێگەی ئۆفیسی داراییەكانی دەرەوە (ئێ فێ ك) ئەنجام دەدەن.