کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

يەكيەتیی پيشەيى مامۆستايانى كوردستانی ئێران بەنیسبەت دۆخی پەروەردە و بارهێنان لە ئێران، پەیامێکی بڵاو کردەوە

13:01 - 31 بانەمەڕ 2720

يەكيەتیی پيشەيى مامۆستايانى كوردستانی ئێران بەنیسبەت دۆخی پەروەردە و بارهێنان لە ئێران کە لە ئێستادا نەخۆشیی کۆرۆنا نیگەرانییەکی زۆری بۆ کۆمەڵگا دروست کردووە، پەیامێکی بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

بە ناوی بەرزەناو

پەروەرده و بارهێنانی ئێران لەژێر دەسەڵاتی سیستمی ئاخوندی پاش دوو بۆ سێ مانگ دابڕانی قووتابییان و مامۆستایان له هەمبەر به سیستماتیککردنی نەخۆشیی کۆرۆنا له حەوزەی ئاخوندی و ئایینی قوم  و... به بڵاوکردنەوەی بەخشنامە داوای کرانەوەی قوتابخانەکانی له ڕێکەوتی ٢٧ی بانەمەڕدا کرد.

ئەو بڵاوکراوەیە له کاتێکدایه که زۆربەی پارێزگاکانی ئێران وەک خووزستان، تاران و قوم و... له هێڵی سووردان.

ڕێژیمی ئاخوندی له چل ساڵ تەمەنیدا دژایەتیی لەگەل پەروەرده و بارهێنانی سەردەمیانه و زانست کردبوو، نموونه بەڵگەی فێرکاریی یوونێسکۆ. 

دۆخی قوتابخانەکان بەم چەشنەیە:

- هیچ کەلوپەلی تەندروستی و پاک و خاوێنی وەک دەمامک، دەستەوانە و ئاوی دژە ڤایرۆس، بۆ قوتابخانەکان ئاماده و له بەردەستی قوتابییان و ماموستایاندا نییه.

- کەمیی پێشوازیی قووتابییان و بنەماڵەکان و مامۆستایان له چوون بو قوتابخانەکان.

- سەرلێشێواویی کاربەدەستانی ڕێژیم و وەزارتی پەروەرده له ناکارامەیی سیستمی خوێندن بە شێوەی ئانلاین. 

- سەرلێشێواویی بنەماڵەکان و قوتابییان له هاتنەخوارەوەی ئاستی فێربوون و زانستی قوتابییان.

- تەرخانەکردنی بودجه و خزمەتگوزاری بۆ قوتابخانەکان.

- کەمیی قوتابییان له تەواوی پۆلەکانی سەرەتایی و مامناوندی له قوتابخانه‌کان.

- سەرسووڕمانی قوتابییان و مامۆستایان له هەمبەر تاقیکاریی کۆتایی ساڵ کە هەر ڕوژە و خەبەرێک و ناهاوئاهەنگییەک دەبیستن. 

- زوڵم و ناعەداڵەتیی تەواو له مووچەی مامۆستایانی قووتابخانه ناحوکمییەکان، واتە بەهردەداریی پەروردەی مامۆستایانی ئەو بەشە که مووچەی ئەو دوو سێ مانگەیان له‌ژێر ٤٠٠ هەزار تمەن بووه.

نەبوونی ستراتیژی له تەواوی بنکەکانی دەسەڵاتی ڕێژیم وەک مەجلیس و ڕێبەریی و...  لە ئاستی پەرورده  و بارهێنان؛ ئەوە له حاڵێکدایه که ڕێژیم بودجه و پارەیەکی زۆر بۆ تێرۆر و میلیشا چەکدارەکان تەرخان کردووە.