کوردستان میدیا: پاش چالاکیی ئه‌ندامانی حدک ئێران له شوێنه گشتییه‌کانی ناوچه‌ی ساینقه‌ڵا و تیکاب، شه‌پۆلێکی بانگهێشت کردنی لاوان ده‌ستی پێکردووه.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران له رێوڕه‌سمی سێزده‌به‌ده‌ری ئه‌مساڵ، په‌لاماری خه‌ڵکی ناوچه‌ی ساینقهڵایان له سه‌یرانگاکان و شوێنه گشتییه‌کان داوه و ده‌ستیان به‌سه‌ر مۆبایل و کامێرای به‌شێکی زۆر له‌و خه‌ڵکه‌دا گرتووه.
دواتر کۆمه‌ڵێک لاوی گونده‌کانی ئاغاجه‌ری، قازانلی، حاجی ئاوا و قوزڵووی هه‌وشار له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتیلاعاتی ساینقه‌ڵاوه بانگهێشت و تێکڕای مۆبایل و کامێراکانیان کونترۆڵ کردوون.
هه‌روه‌ها هه‌تا ئێستا له گوندی قوزڵووی سه‌ربه ناوچه‌ی ساینقه‌ڵا 11 که‌س بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتیلاعاتی ساینقه‌ڵا کراون.
ئه‌و بانگهێشت کردنانه پاش چالاکیی ته‌بلیغیی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له سێزده‌به‌ده‌ر و رۆژی دواتری له شوێنه گشتییه‌کانی ناوچه‌ی هه‌وشار ئه‌نجام دراوه. چالاکیی ئه‌ندامانی حیزب شاره‌کانی تیکاب، ساینقه‌ڵا و به‌شێک له گونده‌کانی ئه‌و شارانه به نووسین و بڵاو کردنه‌وه دروشمی جۆراوجۆر ئه‌نجام دراوه.