ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٧ی گەلاوێژ، شاندێكی ڕێبەرایەتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بە سەرپەرەستیی "محەممەدنەزیف قادری" بەرپرسی دەزگای پەیوەندییە گشتییەكانی حیزبی دێموکرات بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی پرسەی دایكی "سەعدی ئەحمەد پیرە" ئەندامی سەركردایەتیی یەكیەتیی نیشتمانیی كوردستان لە شاری هەولێر كرد.
شاندی حیزبی دێموکرات بەو بۆنەیەوە هاوخەمی و سەرخۆشیی حیزبی دێموكراتیان بە بەڕێزیان گەیاند.