کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامانی سپای تێرۆریستیی پاسدارانی ڕێژیم کانگای بەردی گوندی "شوریجە"ی بۆکان بەتاڵان دەبەن

11:57 - 9 گەلاوێژ 2722

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" لە شاری بۆکان، ئەندامێکی سپای تێرۆریستیی سپای پاسدارانی ڕێژیم بە ناوی "عەلیزادە" بە یارمەتیی کەسانی هەلپەرەست و سەر بە ڕێژیم لە ناوچەکە خەریکی بەتاڵانبردنی کانگای "بەرد"ی گوندی "شوریجە"یە کە ئەو هەوڵە ناڕەزایەتیی خەڵکی بۆکان و دەورووبەری لێ کەوتووەتەوە.

دەرهێنانی بەرد لەو کانگایە بە شێوەیەکی غەیری زانستی بەڕێوە دەچێت و جگە لەوەیکە خەسارێکی زۆری ژینگەیی بەو شوێنە گەیاندووە، بەهۆی دروستبوونی تەپوتۆزی لەڕادەبەدر لە کاتی دەرهێنانی بەرد لە کانگاکە، زیانێکی زۆریش بە زەوییە کشتوکاڵییەکان گەیشتووە.

کانگای بەردی گوندی "شوریجە" یەکێک لەو کانگایانەیە کە بەردی دەرەجە یەکی لێ بەرهەم دێت بەڵام هیچ سوودێکی بۆ خەڵکی ناوچەکە نییە و بۆ شارە فارسنشینەکان بەتاڵان دەچێت.

دانیشتووانی گوندی "شوریجە" هەتا ئێستا چەندین جار سەبارت بەو کێشانەی کە لە کاتی دەرهێنانی بەرد لەو کانگایە بۆیان دروست بووە لە شوێنی پەیوەندیداردا سکاڵایان تۆمار کردووە بەڵام هەتا ئێستا هیچ وڵامێکیان پێ نەدراوەتەوە.