کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شیرکەتەکانی بیمە تێچووی بەشێک لە دەرمانەکان دابین ناکەن

12:48 - 9 گەلاوێژ 2722

سەرەڕای گرانبوونی نرخی دەرمان، شیرکەتەکانی بیمەش لە پێدانی ئەو بڕە پارەیەی کە بۆ بەشێک لە دەرمانەکان تەرخان کراوە خۆی دەبوێرێت.

ئەوە لە حاڵێکدایە کە "حوسێنعەلی شەهریاری" سەرۆکی کۆمیسیۆنی تەندروستی و دەرمانی ڕێژیم لە ئیدعایەکدا وتبووی "نەخۆشان تەنیا ئەو بڕە پارە دیاریکراوە بۆ دەرمانەکان دەدەن و پارەی بەشێکی دیکە لە دەرمانەکان بیمە دابینی دەکات".

دابین نەکردنی پارەی بەشێک لە دەرمانەکان لەلایەن شیرکەتی بیمە لە حاڵێکدایە کە مانگانە بڕە پارەیەک بۆ ئەو مەبەستە لە هاووڵاتییان وەردەگیرێت.

گرانی، نەبوونی دەرمان و بیمە لە کوردستان و ئێران تەنگی بە خەڵک هەڵچنیوە و هاووڵاتییان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە بواری خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان زۆرتر لەگەل کێشە بەرەوڕو دەبنەوە.