''ئیبراهیم ڕەئیسی'' دوای تێپەڕینی یەک ساڵ لە هاتنەسەرکاری، سەرەڕای ئەوەیکە وادەیەکی زۆری بۆ باشترکردنی ژیانی خەڵک و شێوەی بەڕێوەبەریی وڵات دابوو، هیچکام لە وادەکانی وەدی نەهاتووە و تەنانەت چەندین قات دۆخی ئێران و ژیانی خەڵک بەرەو خراپی چووە.
ڕۆژنامەی ''ئارمانی میللی'' نووسیویەتی ئیبراهیم ڕەئیسی و کابینەکەی نەیانتوانیوە بۆ باشترکردنی دۆخی ئابووری و بژێوی ژیانی خەڵک هەنگاوێکی کاریگەر هەڵبگرن.
ئەو ڕۆژنامەیە نووسیویەتی کە زیندووکردنەوەی بەرجام هەتا ئێستا بە ئاکامێک نەگەیشتووە و دیاریش نییە کە بەرەو کوێ دەڕوات.
ئەو ڕۆژنامەیە قسەیەکی ئیبراهیم ڕەئیسی هێناوەتەوە بەرباس کە وادەی ئەوەی دابوو بۆ بەرنگاربوونەوە لەگەڵ گەندەڵی، گەشتی ئیرشاد بۆ بەڕێوەبەران دابنێت و چاوەدێری بەسەر کاروبارەکانیاندا بکات، بەڵام ئەم وادەیەش وەدی نەهاتووە و گەندەڵی هەروا لە پەرەگرتندایە.
بە وتەی ڕۆژنامەی "ئارمانی میللی"، گەشتی ئیرشاد تەنیا بۆ کۆمەڵگا دانراوە و ئەو ڤیدیۆیانەی کە لە هەڵسوکەتی ئەو هێزەی ڕێژیم لەگەڵ خەڵک بە تایبەت ژنان بڵاو دەبێتەوە، تووڕەیی کۆمەڵگای لێکەوتووەتەوە.