کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئورووپا لە ماشێنی تێرۆریزمی ڕێژیمی ئێران ترسی هەیە

13:32 - 9 گەلاوێژ 2722

 لە چوار دەیەی ڕابردوودا، ڕێژیمی ئێران زیاتر لە ٣٦٠ کاری تێرۆریستیی لە ٤٠ وڵاتی دنیا بەڕێوە بردووە.

تۆڕە تێرۆریستییەکانی ڕێژیمی ئێران لە وڵاتانی ئورووپایی، تورکیە و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا ڕووی لە زیادبوون کردووە.

لە ئێستاشدا ڕاگەیاندنەکانی سەر بە سپای تێرۆریستیی پاسداران هەڕەشەی هێرشکردنە سەر بارەگاکانی ڕێکخراوی "موجاهدینی خەلق" لە وڵاتی ئاڵبانی دەکەن.

تا ئێستا لە زۆربەی وڵاتانی دنیادا مۆرە تێرۆریستەکانی ڕێژیم تاوانی کاری تێرۆریستییان لەسەر ئاشکرا بووە کە ئەو دیپلۆمات ـ تێرۆریستانەی ڕێژیم بە کەڵکوەرگرتن لە ڕێسا دیپلۆماتیکەکان خۆیان لە ژێر سزای تاوانەکانیان ڕزگار کردووە.

ڕێژیمی ئێران بۆ پەرەدان بە کارە تێرۆریستییەکانی لە بێدەنگی و بێهەڵوێستیی وڵاتانی ئورووپایی کەڵکاوەژوو وەردەگرێ و تا وەڵامێکی توند وەرنەگرێت لە هەڵمەتە تێرۆریستییەکانی بەردەوام دەبێت.

ڕێژیمی ئێران ماوەی زیاتر لە چل ساڵە کە لە تێرۆر وەکوو ڕێگاچارەی دەربازبوون لە سەرئێشەی دژبەرانی کەڵکی وەرگرتووە و لە ئێستادا ئورووپا لە ماشێنی تێرۆری ڕێژیم وەترس کەوتووە.

لە ئێستادا دەوڵەتی ئاڵبانی زیاتر لە هەر وڵاتێکی دیکە سەبارەت بە بوونی ئەندامانی ڕێکخراوی "موجادینی خەلق" لەو وڵاتە و بەڕێوەبردنی کاری تێرۆریستی لەلایەن ئێرانەوە، نیگەرانە.

ڕێکخراوی "موجاهدینی خەلق" ساڵانە کۆبوونەوەیەکی گەورە بۆ کەسایەتییەکانی غەیرە ئێرانی بەڕێوە دەبات کە ئەمساڵ کاتی کۆبوونەوەکەیان بە هۆکاری ئەمنییەتی گۆڕیوەتەوە.