کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەهۆی کەمکردنی چۆمی "سێمرە" پیشە کشتوکاڵییەکانی خەڵک لەنێو دەچن

13:18 - 8 گەلاوێژ 2722

بەهۆی وشکەسالیی لەڕادەبەدەر و کەمتەرخەمییە سیستماتیکەکانی بەرپرسانی ڕێژیم، چۆمی بەخوڕی "سێمرە" لە پارێزگای "ئیلام" کە درێژاییەکەی ٢٣٠ میترە، بەرەو وشکبوون دەڕوات.

وشکبوونی ئەو چۆمە بووەتە هۆی ئەوەیکە پیشە کشتوکاڵییەکان لەو ناوچەیە لەنێو بچن.

خەڵکی شارەکانی "ئیلام"، "کویەشت" لە لوڕستان و بەشێک لە "سیروان" کە کشتوکاڵی برنج و باخدارییان لەبەر ئەو چۆمەوە دەکرد، لە ئێستادا سەرەڕای ئەو دۆخە قەراناوییەی بژێوی ژیان لە کوردستان و ئێران، پیشەکەیان مەترسی لەنێوچوونی لەسەرە.

ئەوە لە حاڵێکدایە کە بەرپرسانی ڕێژیم چاندنی برنج لەو ناوچانە بە هۆکاری سەرەکیی وشکبوونی چۆمی "سێمرە" دەزانن و هۆکاری وشکبوونەکەی دەخەنە ئەستۆی خەڵکەوە.