کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سعوودییە و پاریس: نابێت ڕێژیمی ئێران دەستی بە چەکی ناوکی ڕابگات

13:23 - 8 گەلاوێژ 2722

ڕۆژی هەینی ٧ی گەلاوێژ، "محەممەد بێن ‌سەلمان" جێگری پاشای سعوودییە لە دانیشتن لەگەڵ "ئێمانۆئێل ماکرۆن" سەرکۆماری وڵاتی فەرانسە بەیانییەیەکی هاوبەشیان سەبارەت‌ بە هەڵسەنگاندنی مەترسییەکانی ناوچە و چۆنیەتیی بەرگری لەو مەترسییانە دەرکرد.

لە بەیانییەی هاوبەشی نێوان دوو وڵاتی سعوودییە و فەرانسەدا لەسەر دەستپێڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ناوکی جەخت کرایەوە و پێداگریان کرد کە دەبێ ڕێژیمی ئێران بە ئاژانس بسەلمێنێت کە چالاکییە ناوکییەکانیان ئاشتیخوازانەیە.

پاریس و ڕیاز لەو بەیاننامەیەدا جەختیان کردەوە کە دەبێ تاران ڕێز لە  هاوسێیەتیی وڵاتانی ناوچەکە بگرێت و لە دەستێوەردان لە کاروباری ئەو وڵاتانە خۆ بپارێزێت.

دوو وڵاتی سعوودییە و فەرانسە لەسەر هاوکاریی نێوان ئەو دوو وڵاتە سەبارەت بە بەهێزترکردنەوەی بواری بەرگری پێداگرییان کرد.