کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گۆرانیبێژێکی عەرەب داوای کردووە گۆرانییەکانی لە دەنگوڕەنگی ڕێژیمدا بڵاو نەبێتەوە

12:05 - 10 گەلاوێژ 2722

"مەهدی یەراحی" گۆرانیبێژێكی عەرەبە کە گۆرانی بە شێوەی پاپ دەڵێت، ناوبراو لە توییتێکدا بە شێوەی فەرمی داوای لە دەنگوڕەنگی ڕێژیمی ئێران کردووە بەرهەمەکانی "نە لە ڕادیۆ و تلویزیۆن و نە هیچ جێگایەکی دیکە بڵاو نەبێتەوە".

"یەراحی" لە توییتەکەیدا نووسیویەتی: "من مەهدی یەراحی؛ بێزام لە دەنگوڕەنگی ڕێژیمی ئێران و بە ڕاشکاوی دەڵیم ئەو ناوەند دژەخەڵکییە بە هیچ شێوەیەک مافی ئەوەی نییە هیچکام لە گۆرانییەکانم نە لە ڕادیۆ و تلویزیۆن و نە هیچ جێگایەکی دیکە بڵاو بکاتەوە".

"مەهدی یەراحی" لە پارێزگای ئەحواز لەدایک بووە و بە ڕەگەز "عەرەبـ"ـه؛ کاری هونەری دەکات و ساڵی ٩٧ی هەتاویش بەهۆی ئەوەیکە پشتیوانیی لە ناڕەزایەتیی کرێکارانی خوزستان کرد چالاکییەکانی قەدەغە کران.

ناوبراو ساڵی ٩٨ بەهۆی پێشکەشکردنی گۆرانییەک بە قوربانییانی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ٩٨ لەژێر ناوی "ماڵاوایی دوای ڕۆیشتن" (وداع بعد از رفتن) بە گشتی چالاکییەکانی قەدەغە کرا.

ئەو گۆرانیبێژە بەهۆی ناڕەزایەتی بە وشکبوونی ڕووباری "کاروون" لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بانگهێشت کرابوو.