
ڕۆژی دووشەممە ١٧ی گەلاوێژ، بەهۆی هاتنی لافاو، ٥٠ گوند لە "کووهڕەنگ" سەر بە "شەهری کورد" کەوتوونەتە ژێر ئاو و زیانیان پێ گەیشتووە کە هەر بەم هۆیەوە ٥ خانوو لە گوندی "میان ڕوودان" بە تەواوەتی وێران بوون.
ڕێگاوبانەکانی ئەو شارە بەهۆی هێنانی قوڕ و لیتە گیراون و هاتووچۆ بۆ خەڵک ئەستەم بووەتەوە.
بەهۆی لافاوەکەوە ڕێگای مێژوویی بۆ لای "موگویی" داخراوە و ١٠ تا ١٥ شوێنی ڕەشماڵچییەکان زیانیان پێ گەیشتووە و بەرقی گوندی "دەرە وەزگر" بە تەواوەتی تووشی پچڕان بووە و ئاو، ترانسەکەی لەگەڵ خۆی بردووە.
چەند گوندی تریش لەوانە "تشنەوی" لە ئێستادا بەهۆی بارانبارینێکی زۆر کەوتوونەتە ژێر هەڕەشەی لافاو و چەندین سەرچاوەی ئاو لە گوندی "مازا دەشتە" بەهۆی ئەو لافاوە لەنێو چوون.
ئەو لافاوە لەو ناوچەیە زیانی گیانی نەبووە بەڵام دوو شوێنی بەرهەمهێنانی ماسی و ١٥٠ سەر مەڕوماڵاتی لەنێو بردووە.