کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کرێکاران لە ئێران و کوردستان لە ساڵێکدا کەمتر لە ٣ کیلۆ گۆشتی دەخۆن

12:29 - 18 گەلاوێژ 2722

سەرانەی بەکارهێنانی گۆشت لە ئێران و کوردستاندا بۆ سێ کیلۆ لە ساڵدا دابەزیوە، بە جۆرێک کە بنەماڵەیەکی سێ کەسیی کرێکارێک بۆ بەکارهێنانی یەک کیلۆ گۆشت، ناچار دەبن تەواوی حەقدەستی ڕۆژەکەیانی بۆ تەرخان بکەن.

دابەزینی سەرانەی بەکارهێنانی گۆشت لە ئێران و کوردستاندا بۆ سێ کیلۆ لە ساڵدا، لەحاڵێکدایە کە ناوەندی ئاماری ئێران سەرانەی بەکارهێنانی گۆشتی لە ساڵی ١٤٠١دا چوار کیلۆ بۆ یەک کەس ڕاگەیاندووە.

سەرانەی بەکارهێنانی گۆشت لە ساڵی ١٤٠٠دا لە دوازدە کیلۆ بۆ شەش کیلۆ لە ساڵدا دابەزینی هەبووە و لە ئێستاشدا لە شەش کیلۆ بۆ سێ کیلۆ دابەزیوە کە ئەمە جێگای نیگەرانییە.

نوانەی خۆراکیی خەڵک، پاشکۆیەکە لە پێوەرەکانی گەشەی ئابووریی وڵات و لە ئێستاشدا دۆخی خۆراکی هاووڵاتییان لە کوردستان و ئێران دەرخەری ئەوەیە کە ڕێژیم ڕۆژ بە دوای ڕۆژ زیاتر بەرەو قەیرانی ئابووری دەچێت.