کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کرێکارانی شارەداریی نەڵۆس دەستیان لە کار کێشایەوە

11:18 - 19 گەلاوێژ 2722

کرێکارانی شارەداریی "نەڵۆس" سەر بە شاری شنۆ بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیان و خۆبواردنی شارەداری لە پێدانی مووچەکەیان دەستیان لە کار کێشایەوە.

ئەو کرێکارانە ماوەی چواردە مانگە مووچەیان پێ نەدراوە و بەو هۆیەوە لە ڕۆژی شەممە ١٥ گەلاوێژەوە، بە نیشانەی ناڕەزایەتیدەربڕین لەهەمبەر ئەم دۆخە دەستیان لە کار کێشاوەتەوە.

کرێکاران لە کوردستان و ئێران لە دۆخێکی خراپدا ژیان بەسەر دەبەن و بەردەوام لە شار و پارێزگاکانی ئێران و کوردستاندا سەبارەت بە چارەسەرنەکردنی دۆخی ژیان و کاریان ناڕەزایەتیی بەڕێوە دەبەن.