![](/content/upload/1/news/55253_w920.jpg)
پۆلیسی فێدراڵی ئامریکا ((FBI بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک لە ماڵپەڕی خۆیدا، ڕایگەیاند کە ڕێژیمی ئێران لە ڕێگای جۆراجۆر و یەک لەوان هێرشی سایبێری و هەوڵە ئیتلاعاتی و تێرۆریستییەکان، هەڕەشە لە شارۆمەندانی ئامریکا و ئەمنییەت و ژێرخانەکانی گرینگی ئەو وڵاتە دەکات.
پۆلیسی فێدراڵی ئامریکا وتوویەتی کە ڕێژیمی ئێران سیاسەتی سەرکوتی لە ڕێگای ئازار و کردنە ئامانجی ناڕازییانی ئێرانی لە سەرتاسەری جیهان و هەروەها ئەو ئێرانیانەی کە لە ئامریکا نیشتەجێن، پەرە پێ داوە.
لە بەیاننامەی ''ئێف بی ئای''دا هاتووە کە ئەو ڕێکخراوە بە یارمەتیی شەریکەکانی خۆی، لەگەڵ کۆمەڵێک لە هەوڵەکان و بەرنامەکانی ڕێژیمی ئێران وەکوو بەرنامەداڕشتن بۆ هێرشی تێرۆریستی و ڕفاندن، عەمەلیاتی سیخوڕی، دەورلێدانی گەمارۆکان و کڕینی نایاسایی کەرەستەی هەستیار بۆ بەرنامەی مووشەکی و ناوکی، بەرەنگاری کردووە.
''ئێف بی ئای'' ئەوەشی وتووە کە مەترسیی ڕێژیمی ئێران و شەریکە تێرۆریستییەکانی وەکوو حیزبوڵلای لوبنان، ئەگەری هەیە جیهان بگرێتەوە و پۆلیسی فێدراڵی ئامریکا پێبەند بە ناساندن و ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هەموو عەمەلیاتە ئیتلاعاتی و نیزامییەکانی ڕێژیمی ئێرانە.