کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم پارێزگای ورمێی لە پۆلی خوێندن بێبەش کردووە

12:02 - 19 گەلاوێژ 2722

لە پارێزگای "ورمێ" ڕێژیم گرینگی بە کەرتی پەروەردە و بارهێنان نادات و دروستکردنی پۆلی خوێندنی پشتگوێ خستووە.

ئەوە لە حاڵێکدایە کە چۆنیەتیی خوێندن و نێوەڕۆکی وانەکان لەژێر دەسەڵاتی رێژیمی ئێراندا ئیدۆئۆلۆژیکە و زۆر بە کەمی باسی زانست و فێربوون بۆ پێشکەوتنی مرۆڤایەتی و کۆمەڵگە دەکات.

"قارەمان ڕەحمانی" بەڕێوەبەری گشتیی نۆژەنکردنەوە و گەشەی پارێزگای "ورمێ" وتوویەتی کە ئەو پارێزگایە بۆ خوێندن پێویستی بە ٤ هەزار و ٥٠٠ پۆلی خوێندن هەیە.

لە پارێزگای "ورمێ" پۆلی خوێندن کە بە خشتە دروست کرابێت نییە و بە قسەی "ڕەحمانی" لە ئێستادا ڕێژەی پۆلە کالبۆدییەکان ١٨ هەزار، کانێکس ٣٩٩ و کرێش ٢٧٢ پۆلن.

هەروەها فەزای پەروەردەیی بۆ هەر تاکێک لەو پارێزگایە، ٤.١ میتری چوارگۆشەیە  و بۆ گەیشتن بە سەرانەی ستاندارد لە کوردستان و ئێران پێویستی بە ١٧ هەزار پۆلی خوێندنە.