![](/content/upload/1/news/55259_w920.jpg)
ناڕەزایەتیی خانەنشینکراوانی دابینکردنی کۆمەڵایەتی کە لە چەند مانگ لەوە پێشەوە دەستی پێ کردووە، ڕۆژی سێشەممە ١٨ی پووشپەڕ لە چەندین شار بەردەوامیی هەبووە.
هاوکات کرێکارانی گرێبەستکاری وزەخانەی بەرق و پێترۆشیمیش مانیان گرتووە.
کۆمەڵێک لە خانەنشینکراوان و مووچەخۆرانی دابینکردنی کۆمەڵایەتی لە شارەکانی تاران، ئەراک، ئیسفەهان، ئەهواز، شووش، دێزفوول و شووشتەرهاتنە سەر شەقام و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
ناڕازییان لە شووشتەر و زۆربەی شارەکانی دیکە بە دانی دروشمی جۆراوجۆر دژی دەسەڵات و سەرکۆماری ڕێژیم لە ناڕەزایەتییەکاندا بەشدار بوون.
جێبەجێنەبوونی داوای خانەنشینکراوان و دۆخی خراپی ژیانیان ئەوانی وەزاڵە هێناوە و چەندین مانگە بە هاتنە سەر شەقام و مانگرتن ناڕەزایەتی خۆیان دەردەبڕن بەڵام تا ئێستا هیچ وڵامێکیان پێ نەدراوەتەوە.