کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تێد دویچ: ئێران گەورەترین پشتیوانی تێرۆریزم لە جیهانە

12:18 - 19 گەلاوێژ 2722

ڕۆژی دووشەممە  ١٧ی گەلاوێژ، "تێد دویچ" نوێنەری دێموکراتەکان لە کۆنگرەی ئامریکا لە توییتێکدا سەبارت بە ڕێژیمی ئێران وەک گەورەترین پشتیوانی تێرۆریزم لە جیهاندا ڕایگەیاند کە: "ئامریکا دەبێ بەشێوەیەکەی بەهێزتر و بەربڵاوتر لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتیدا چاوەدێری بە سەر بەرنامەی ناوکیی ئێران و هەڵسوکەتە شەڕئەنگێزانەکەیدا بکات".

هەروەها لەسەر ئەو بابەتە جەختی کردەوە کە: "ڕێژیمی ئێران درێژە بە تێرۆر و توندوتیژی لە سەرتاسەری جیهان، پێشێلکردنی ئاشکرای مافی مرۆڤ و سەرپێچیکردن لە یاسا نێودەوڵەتییەکان دەدات".

لە درێژەدا باسی لە پەیوەندییەکانی نێوان ئامریکا و ڕووسیە کردووە کە دوو لایەن بۆ بەرەوپێشبردنی ئامانجە نگریسەکانیان و لاوازکردنی قازانجەکانی ئامریکا پێکەوە هاوکاریی چڕوپڕیان هەیە.