کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

توییتێر لاپەڕەی بەرپرسێکی ڕێژیمی سڕییەوە

12:43 - 19 گەلاوێژ 2722

لاپەڕەی توییتێریی "محەممەد جەمشیدی" جێگری سیاسیی نووسینگەی "ئیبراهیم ڕەئیسی" سەرکۆماری ڕێژیمی ئێران لەلایەن تۆڕی کۆمەڵایەتیی توییتێرەوە سڕدرایەوە.

 سڕینەوەی لاپەڕەی توییتێریی "جەمشیدی" تەنیا دوای چەند ڕۆژ چالاکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توییتێر و بڵاوکردنەوەی یەکەم چالاکی ناوبراو کە پەیوەندیی لەگەڵ گەڕانەوە بۆ دانوستانەکانی بەرجام ڕووی داوە.

ناوبراو لەو چالاکییەدا وتوویەتی کە "ئیبراهیم ڕەئیسی" سەرکۆماری ڕێژیمی ئێران لە هەموو پەیوەندییە تێلێفۆنییەکانی لەگەڵ بەرپرسانی "فەڕانسە، ڕووسیە و چینـ"ـدا سەبارەت بە "بەرجام" هەڵوێستی توندوتۆڵی هەبووە ئەویش ئەوە بووە کە تەنیا کاتێک ئیدعای ئەمنی جێبەجێ بکرێ و داخرێت ڕێککەوتنی کۆتایی شیاوی بەدەستهێنانە.

تا ئێستا زۆربەی لاپەڕە کەسییەکانی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران لەلایەن ئەو تۆڕەوە بەهۆی بڵاوکردنەوەی نووسینی نەشیاو داخراون.